لایەنە شیعەكان پاشگهز بوونهوه، ڕیككهوتنی ههرێم و بهغدا ههڵوهشایهوه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لایەنە شیعەكان لەو ڕێككەوتنە پەشیمان بوونەتەوە كە لەبارەی پشكی كورد لە بودجەدا لەگەڵ شاندەكەی هەرێم ئەنجامیاندابوو، كۆبوونهوهى پهرلهمانى عێراقیش دواخرا.
بەپێی زانیارییەکان، لایەنە شیعییەکان گۆڕانکارییەکیان لە بڕگەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەدا کردووە و مەرجێکیان داناوە لە ئەگەری پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە ناردنی نەوت.
لایەنە شیعییەکان لە بڕگەکەدا ئەوەیان جێگیری کردووە کە ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبوو بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی بۆی دیاریکراوە، ئەوە بەغدا شایستە داراییەکانی وەبەرهێنان و موچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.
لەئێستا فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی ناڕازین بەم گۆڕانکارییە و هەڕەشەی بایکۆتکردنی دانیشتنی دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە دەکەن.
بەپێی ئەو ڕێککەوتنەى کە شەوی ڕابردوو لەلایەن شاندی هەرێم و ئەو لایەنانە کرا، هەرێمى کوردستان رۆژانە لانى کەم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى عێراق دەکات، لەکۆى 460 هەزار بەرمیل نەوتى بەرهەمهێنراو، ئەوەى دیکەى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ و کرێی بەرهەمهێنان و گواستنەوەيه، لەگەڵ رادەستكردنى نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، هەروەها دەبێت تا کۆتایی حوزەیران سەرجەم داتاکانى تایبەت بە فەرمانبەران رادەستى بەغدا بکات.