پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر شوفێران له ئاسته‌نگی هه‌ندێك ڕێگا ئاگادارده‌كاته‌وه
فازڵ نه‌بی ووته‌بێژی پۆلیسی هاتووچووی هه‌ولێر بڵاویكردۆته‌وه كه چه‌ند رێگایه‌كی هاتووچۆ له شاری هه‌ولێر ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه داوا له شوفێران ده‌كات كه له كاتی زۆر پێویست نه‌بێت هاتووچۆ له‌م رێگایه‌نه نه‌كه‌ن.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ووته‌بێژی قۆلیسی هاتووچۆ هاتووه (سه‌رجه‌م شوفیران وهاولاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله به‌فرو بارانه‌ی كهههێیمی كوردستانی گرتۆته‌وه له‌كاتی ئێستادا له‌شاری هه‌ولێر وده‌وروبه‌ری هه‌ندێك ڕێگا ئاسته‌نگی هاتووچۆیان بۆدروستبوه بۆیه داوا له‌هاولاتیانی به‌رێز ده‌كه‌ین كه‌وا له‌حاله‌تی زۆر پێویست نه‌بێت نه‌چنه ئه‌م ڕێگایانه
ڕێگاكانیش كه ئاسته‌نگیان بۆدروست بووه بریتین له:
1/ ڕێگای هه‌ولێر پیرمام له‌سه‌ر پێچه‌كانی پیرمامه‌وه
2/ ڕێگای هه‌ولێر شه‌قلاوه له‌ده‌روازه‌ی پیرمامه‌وه تاكو شه‌قلاوه
3/ ڕێگای شه‌قلاوه هیران
4/ ڕێگای ده‌ربه‌ند سه‌فین هیران
5/ ڕێگای زینه‌تیر بالسیان رانیه