هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانتارێکی پارتی: فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە دەرماڵەی یاسایی نابڕدرێت

پەرلەمانتارێکی پارتی: فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە دەرماڵەی یاسایی نابڕدرێت
پەرلەمانتارێکی پارتی: فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە دەرماڵەی یاسایی نابڕدرێت

2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  بڕیارە پڕۆژەیاسای چاکسازی ڕادەستی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و پەرلەمانتارێکی پارتیش دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران ھیچ دەرماڵەیەکی یاسایی نابڕدرێت و تەنیا دەرماڵەکان ڕێک دەخرێنەوە و ئەوەی بە نایاسایی دەرماڵە وەردەگرێت، دەرماڵەکەی دەبڕدرێت.

زانا مەلا خالید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوەی لەنێو پڕۆژەیاسای چاکسازیدا ھاتووە بە ھیچ شێوەیەک بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو ڕێکخستنەوەی دەرماڵە و بڕینی ئەو دەرماڵەیەیە، کە بە ناحەق وەردەگیرێت، لەبەر ئەوەش، با فەرمانبەران دڵنیا بن، دەستکاریی دەرماڵەیان ناکرێت، ئەوەی بە یاسا ڕێک خراوە.

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: "لە ھەندێ کەرتدا دەرماڵەی مەترسی ھەیە، بۆ نموونە، لە کەرتی کارەبا و تەندروستیدا، بەداخەوە بەشێک لە فەرمانبەرانی ھەردوو کەرتەکە دەرماڵەی مەترسییان بۆ بەستراوە و ھیچ کارێکی مەترسیداریش ناکەن."

زانا مەلا خالید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "مەبەست لە پڕۆژەیاسای چاکسازی بەرپاکردنی یەکسانی و چەسپاندنی عەدالەتە لەنێو حکوومەتدا، لەبەر ئەوەش، ھەر مووچە و دەرماڵەیەکی یاسایی ھەبێت، دەستی بۆ نابرێت، بەڵام کە ھەنگاو بەرەو یەکسانی دەنرێت، بێگومان ھەندێ کەس گلەیی دەکەن، بۆ نموونە، بەھۆی مەترسی بۆسەر ژیانی، ٣٠%ی دەرماڵەی مەترسی بۆ کارمەندێکی کارەبا خەرج دەکرێت، ناکرێت فەرمانبەرێکی دیکەی کارەبا ئەو دەرماڵەیەی بۆی خەرج بکرێت، کە کاری کارەبا ناکات."

قائید میرۆ