هەواڵی کوردستان ئێستا

لە سەیرانگای دوكان گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا

لە سەیرانگای دوكان گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا
لە سەیرانگای دوكان گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا

2021-03-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو گەنج کە بەمەستی سەیران و گەشتی بەهارە روویان کردبوویە سەیرانگای قەشقۆلی له‌ سنوری قه‌زای دوكان و دوای ئەوەی خۆیان هەڵدەدەنە ئاوی زێی بچووکەوە بەمەبەستی مەلەکردن، ژێر ئاوکەوتن.

بەپێی زانیارییەکان، دوو گەنجەکە بەهۆی ئەوەی باش مەلەیان نەزانیوە ژێرئاوکەوتوون و تیمەکانی مەلەوانی دەستبەجێ چوون بەهانایانەوە و گەنجێکیان رزگارکردووە و ئەوەی تریان نوقم بووە.

تا ئێستا تەرمی گەنجە خنکاوەکە نەدۆزراوەتەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامی هەیە.

قایمقامی قەزای دووکان، سیروان سەرحەد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژنسی ئانادۆڵ هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و رایگەیاند، دووگەنجەکە دانیشتووی گەڕەکی راپەرینی شاری سلێمانی-ن و بەئەسڵ خەڵکی هەڵەبجەن.

سیروان سەرحەد گوتی: تیمەکانی مەلەوانی دووکان دەستبەجێ چوون بەهانای ئەو دوو گەنجەوە و یەکێکیان رزگارکراوە و ئەوەی تریان بەناوی عەبدوڵڵا عەبدولخالق لەدایکبووی ١٩٩٨ە و خنکاوە، تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و فەرمانمان دەرکرد بۆ گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکە بۆ ئەوەی ئاستی ئاوەکە دابەزێت و بتوانرێت تەرمەکە بەزوویی بدۆزرێتەوە.