هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ١٤ ھەزار و حەوت کەس

عێراق.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ١٤ ھەزار و حەوت کەس
عێراق.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ١٤ ھەزار و حەوت کەس

2021-03-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێەوە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە بۆ ١٤ ھەزار و حەوت کەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە ٧٩٣ ھەزار و ٨٩٢ کەس

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٥٠٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٨ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

باس لەوەشکراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٣٧٤ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەخراوەتەڕوو کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٧٩٣ ھەزار و ٨٩٢ کەس و لەو ژمارەیەش ١٤ ھەزار و حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧١٥ ھەزار و ٧٣ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.