هەواڵی کوردستان ئێستا

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی كۆنگرە كۆدەبێتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی كۆنگرە كۆدەبێتەوە
مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی كۆنگرە كۆدەبێتەوە

2019-11-29 00:00:00 - سەرچاوە: کوردستان 24

 

بڕیارە ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی كارەكانی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكە و چەند پرسێكی دیكە لە ‌ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی لە سلێمانی كۆببێته‌وه‌.

له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگه‌یاندووە "لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ‌به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی و تاوتوێی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، مه‌كته‌بی سیاسی رۆژانه‌ كۆده‌بێته‌وه".

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا یەكێتی چوارەم كۆنگرەی خۆی ببەستێت، وەك بەرپرسانی ئەو حزبە دەڵێن، دەیانەوێت كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی لە كۆنگرە چارەسەر بكەن. ھاوكات چەند رۆژێكە دەنگۆی دواخستنی وادەی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی لەناو كادیر و ئەندامانی ئەو حزبە بڵاوبووەتەوە و بەشێكیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نیگەرانی خۆیان لە ئەگەری دواخستنی كۆنگرە دەربڕیووە.