داعش چه‌ند جوتیارێك ده‌ڕفێنێت
دیجیتال میدیای سپێده
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر گوندی حلێوەو سێ جوتیاری دانیشتوی گوندی حلێوەی بچووكیان رفاندووە.
میحوەرەی باکوری حەشدی شەعبی لەبڵاوكراوهیهكدا رایگه‌یاند: دوێنێ یەکشەممە سێ جوتیار لە گوندی حلێوەی سەر بە قەزای دوزخورماتو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراون و دواتر پەیوەندییان بە خێزانەکانیان کردوە و وتویانە لەلایەن داعش رفێندراون.
باسه لهوهشكراوه، هەرسێ جوتیارەکە لەپێکهاتەی نەتەوەی عەرەبن و دوێنێ بۆ کاروباری خۆیان سەردانی کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان لەگوندی حلێوە کردوە.
دوێنێش شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردودا، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه 133 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی چه‌كداری داعش له چیاكانی قه‌ره‌چوغی سنوری قه‌زای مه‌خمور ئه‌نجامداوه.