هەواڵی کوردستان ئێستا

فەڕەنسا.. خۆپیشاندان دژبە ئیسلامفۆبیا و پرۆژەیاسای "جوداخوازیی" بەردەوامە

فەڕەنسا.. خۆپیشاندان دژبە ئیسلامفۆبیا و پرۆژەیاسای
فەڕەنسا.. خۆپیشاندان دژبە ئیسلامفۆبیا و پرۆژەیاسای "جوداخوازیی" بەردەوامە

2021-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌


لە فەڕەنسا خۆپیشاندان دژبە ئیسلامفۆبیا و پرۆژەیاسای 'جوداخوازیی' کە بەوە رەخنەی لێدەگیرێت موسڵمانانی کردووەتە ئامانج، درێژەی هەیە.

خۆپیشاندەران لە ژێر ناوی 'بەرەی دژبە ئیسلامفۆبیا لەپێناو مافی یەکسان بۆ هەمووان' لە مەیدانی جاتیلێت لە پاریس گردبوونەوە و تا مەیدانی کۆماری رێپێوانیان سازکرد.

لە میانی رێپێوانەکەیاندا خۆپیشاندەران هوتافی: بەسە ئیسلامفۆبیا، ئەگەر دادپەروەری نەبێت ئاشتییش نابێت، رەگەزپەرستانیش نەخوازن هەر لێرەین و ماکرۆنیش نەخوازێت ئێمە بۆ شەرەفی موسڵمانان و داهاتووی منداڵان لێرەین، یان دەگوتەوە.

پرۆژەیاساکە کە بە 'جوداخوازیی' ناسراوە، لە 16ی شوباتدا لە ئەنجوومەنی نیشتمانی فەڕەنسا پەسەند کرا و، لە 30 ئاداریشەوە لە ئەنجوومەنی پیران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت لە پاش پەسەندکردنی لەوێش دووبارە بچێتەوە بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی.

لە پرۆژەیاساکەدا رێگە لەبەردەم داخستنی رێکخراوە ئایینییەکان دەکاتەوە لەبەرامبەر هاندان دژبە توندوتیژی دژبە هەر کەسێک، یان جیاکاری بەهۆی رەگەزەوە.

لە پرۆژەیاساکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوانەی بەهۆکاری ئایینی هەڕەشە لە کارمەندانی گشتیی دەکەن، توندوتیژییان بەرامبەر دەکەن و سووکایەتیان پێ دەکەن بە پێنج ساڵ زیندانیی و بەبڕی 75 هەزار یۆر سزا دەدرێن، هەروەها پێشنیازی ئەوە کراوە ئەوەشی سەرچاوەی بەخشین ئاشکرانەکات کە بڕەکەی لە سەروو 10 هەزار یۆرۆوە بێت کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەکرێت لە رێکخراوە ئایینییەکاندا بە ئیسلامیشەوە کە نەگونجێت لەگەڵ یاسادا، ئەوا بە بڕی سێ هەزار و 750 یۆرۆ سزا دەدرێت.

لە پرۆژەیاساکەدا سزای سێ ساڵ زیندانی و 45 هەزار یۆرۆ دانراوە بۆ ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زانیاری کەسیی بڵاودەکەنەوە کە ژیانی کەسەکە بخاتە مەترسییەوە، ئەگەر ئەو کەسەی ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە کارمەندی حکوومی بێت، منداڵێکی تەمەن 18 ساڵان یان بەرپرسێکی هەڵبژێردراو بێت ئەوا سزای بەندکردنەکە دەگەیەندرێتە پێنج ساڵ.

لە کاتێکدا لە پرۆژەیاساکەدا چەند رێککارێکی وەک فرە ژنی، بەزۆر بەشوودان و راپۆرتی کچێنیی باس کراوە، پێشنیازی ئەوەیش کراوە کە لە ئەگەری هاندانی رق و کینە بەرامبەر هەر کەسێک، ئەوا ئەو مزگەوت و پەرستگایەی ئەو هاندانەی تێدا کراوە بۆ ماوەی دوو مانگ دابخرێت.

پرۆژەیاساکە لە پاریس لە لایەن ژمارەیەکی زۆر رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رۆژنامەنووسان، ئاکادیمیستان و بەرگرییکارانی مافەکانی مرۆف پرۆتێستۆ کرا، کە دەبێتە هۆی جیاکاری دژ بە موسڵمانان.

هاوکات پرۆژەیاساکە کاردانەوەی موسڵمانان و بەرگرییکارانی مافەکانی مرۆڤی لە فەڕەنسا و ژمارەیەکی زۆر وڵاتان لێکەوتەوە.