وەزارەتی ئەوقاف ئیدانەی سوكایهتیكردن به صلاح الدین ئەیوب دهكات
دجیتال میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیان وەزارەتی ئەوقاف رایگهیاند: ئێمە بەتوندی ئیدانەی ھەرکەس ولایەنێک دەکەین کەبیەوێ بە وشە یان توانج و قسەي نابەجێ یان ھەرشێوەيەك لە شێوەكان ھەستی پێکھاتەیەکی تر بریندار بکات
ههروهها ئهوهش لهراگهیهنراوهكه خراوهتهڕوو: ئێمە لەگەڵ یەکێتی زانایاني ئايني ئيسلامي كوردستان و وەلایەنە پەيوەنديدارە و یاساییەکان لەپەیوەندیداین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست بهڵام بەھۆی پشوەکانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە بۆ دوای پشوو رێکارەکانمان دواخست، لەگەڵ ئەوەش نوێنەری فەرمی زەردەشتیەكان ئیدانەی کارەکەی کردوەو رایەگەیاند کە ئەو کەسە پەیوەندی بەوانەوە نیە دژی پێکەوەژیانی ئایینیە .
رۆژی 19 مانگي ئادار کەسێک کە لەدەرەوەی کوردستان نیشتەجێیە دوور لەبەھای پێکەوەژیان لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی ھێرشی کردۆتە سەر سەرکردەی مەزنی کوردو ئایینی پیرۆزی ئیسلام صلاح الدین ئەیوب