هەواڵی کوردستان ئێستا

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

2021-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌


ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: سوکایەتی کردن وزێدەرۆی سەر پیرۆزەکانی ھەر ئاینەک یان نەتەوەیەک دژی پێکەوەژیان وسەقامگیریە لەکوردستان ودەبێت رێکاری یاسای بگرێتە بەر.

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم راگه‌یه‌نراویكی بڵاو كرده‌وه‌ ورایگه‌یاند: بۆ ئەوەى كەس سوكايەتی و زێدەڕۆی نەكاتە سەر پیرۆزيەكانی ھەر نەتەوە یان ئاينێكی تر لە كوردستان پێویستە رێکاری یاسای بگرێتە بەر بۆ سزادانیان بەپێی یاسا ھەروەک لە ماددەی 372ـی لە یاسای سزادانی عیراقی سالی 1969 و لە مادی 2 دەستوری عيراقی ھەمیشەیی هاتوو.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەو گرتەڤیدیۆیەی پیرلوقمان دەکەین و هەركەس ‌ولایەنێكی كەبیەوێت بە ووشە یان نوسین یان بەقسە کردن یان بەھەر شێوەیەك لە شێوەكان هەستی پێكهاتەیەكی ئاینی تر بریندار بكات.

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم داوا لە داواکاری گشتی دەکەین سكاڵای یاسای دژی پیر لوقمان تۆماربكەن بەرامبەر ئەو بێرێزيەى كردويەتی بەرامبەر ئاينی پيرۆزی ئيسلام