هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێكی سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ـی ئاماده‌یی ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێكی سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ـی ئاماده‌یی ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێكی سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ـی ئاماده‌یی ده‌ركرد

2021-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌


سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12ـی ئاماده‌یی رایگه‌یاند، له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها دو تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری ئه‌نجامده‌درێت.

عه‌بدوالسلام دۆله‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ راگه‌یه‌ندراو‌ێكدا ڕایگه‌یاند: لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئیجابی وەڵامی داینەوە کە 40 رۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی ، ئەوەش بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19ـی مانگەوە بۆ 5-6-2021

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ باس له‌وه‌شكراوه‌: پاش دەستپێکردنەوەی دەوام بە نووسراوی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانەوە گشتاندنی پێدەکەن، لیژنەکەی وەزارەت مەنهەج تحدید دەکات تەنها بۆ وەرزی دووەم بە جۆرێک کە گونجاو بێت لە گەڵ رۆژانی خوێندنی وەرزی دووەم،تاقیکردنەوەکانی وزاریش لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت.