هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئەمریكا تەقەكەرێك لە نێو سوپەرماركێتێكدا 10 كەس دەكوژێت

لە ئەمریكا تەقەكەرێك لە نێو سوپەرماركێتێكدا 10 كەس دەكوژێت
لە ئەمریكا تەقەكەرێك لە نێو سوپەرماركێتێكدا 10 كەس دەكوژێت

2021-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوێنێ له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ سوپه‌رماركێتێك له‌ ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا 10 كه‌س كوژران، له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس هه‌یه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌، كوژراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئه‌وناوچه‌یه‌ پشتڕاستیكرده‌وه‌ 10 كه‌س له‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا كوژراون، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌شیان ده‌ستگیركردووه‌. تاوه‌كو ئێستا پاڵنه‌ری پشت رووداوه‌كه‌ دیار نییه‌، پۆلیس ده‌ڵێت لانیكه‌م لێكۆڵینه‌وه‌كان پێنج رۆژ ده‌خایه‌نن تاوه‌كو هۆكاری رووداوه‌كه‌یان بۆ ئاشكرا ده‌بێت.

ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش به‌ برینداری ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.