هەواڵی کوردستان ئێستا

بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان زیاد دەكرێت

بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان زیاد دەكرێت
بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان زیاد دەكرێت

2021-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان له‌ بودجه‌دا له‌دوو ترلیۆن دیناره‌وه‌ زیادكراوه‌ بۆ چوار ترلیۆن دینار، بودجه‌ی پترۆ دۆلاریش له‌ 500 ملیاره‌وه‌ كراوه‌ته‌ ترلیۆنێك دینار.


مه‌حمود كه‌عبی ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان رایگه‌یاند، هه‌ندێك پارێزگا له‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان تایبه‌تمه‌ندیان پێدراوه‌ له‌وانه‌ش پارێزگای زیقار كه‌ سندوقێكی به‌ بڕی 300 ملیار دینار بۆ ته‌رخانكراوه‌ جگه‌له‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان ، هاوكات سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانیش زیادی كردووه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، 70 % ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاكان بۆ پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان ده‌بێت له‌ پێناو ته‌واوكردنیان، به‌شه‌كه‌ی تریشی بۆ پرۆژه‌ نوێیه‌كان ده‌بێت