كهشناسی: ماوەی 48 کاتژمێر ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و باران دەبارێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان: "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی ھەولێر، دھۆک،سلێمانی و کەرکووک ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی بە لێزمە دەبارێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ پلە و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٣ بە ١١ پلە دەبێت و دھۆک ٢١ بە ١٦ پلە دەبێت و کەرکوک ٢٧ بە ١٥ پلە دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی ھەولێر، دھۆک،سلێمانی و کەرکووک ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی بە لێزمە دەبارێت.
لە بەشێکی دیکەی پێشبیینییەکان ئاماژە بەوەکراوە کە سبەی چوارشەممە، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٢١ پلە و نزمترین ١٤ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢١ بە ١٠ پلە، دھۆک ٢١ بە ١٥ دەبێت، لە کەرکوکیش ٢٦ بە ١٤ پلە دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە سبەی چوارشەممە ئاسمانی ھەولێر، دھۆک،سلێمانی و کەرکووک، ھەوردەبێت لەگەڵ باران بارینی پچڕ پچڕ و، ھەورە تریشقە لە ناوچە شاخاوییەکان.