له‌هێرشێكی چه‌كداريدا بۆ سه‌ر گوندێكی خانه‌قین هاوڵاتییه‌ك كوژرا
2020-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له هێرشێكدا له سنووری خانه‌قین كه‌سێك كوژراو 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه دووانیان مه‌ده‌نین.
په‌یامنێرى سپێده له گه‌رمیان راگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێك له گوندی به‌هاری تازه له رۆژئاوای خانه‌قین هێرشده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كه ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌و هۆیه‌وه پێنج كه‌س بریندار ده‌بن و كه‌سێكی دیكه‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێرمان وتیشی: سه‌ره‌تا هێرشی چه‌كداری بووه له‌كاتی چوونی سوپای عێراق بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق و دوو سه‌رباز بریندارن، كه دووان له برینداره‌كانی رووداوه‌كه هاوڵاتى مه‌ده‌نین.