خۆپیشانده‌رانی به‌غدا ده‌روازه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتیان داخست
2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، خۆپیشانده‌رانی شاری به‌غدا ده‌روازه‌كانی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی نه‌وتیان گرت. وێنه‌ی داخستنی ده‌روازه‌كان له‌لایه‌ن میدیاكانی عیراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندوه كه خۆپیشانده‌ران رێگه‌یان نه‌داوه فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی نه‌وت له ده‌روازه‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه بچنه ده‌ره‌وه. ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه خۆپشیانده‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق رژاونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌هۆی توندوتیژیی هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه زیاترله 400 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 17 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون. بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانیش، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند و ئێستا كوتله سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی دانانی كه‌سێكن بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی.