هەواڵی کوردستان ئێستا

پرۆژەکە چاک (ساز) نەکراوە…. موچەو دەرماڵەی خاوەن بڕوانامەکان کەمدەکرێتەوە

پرۆژەکە چاک (ساز) نەکراوە…. موچەو دەرماڵەی خاوەن بڕوانامەکان کەمدەکرێتەوە
پرۆژەکە چاک (ساز) نەکراوە…. موچەو دەرماڵەی خاوەن بڕوانامەکان کەمدەکرێتەوە

2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

موچەو دەرمالەی خاوەن بڕوانامەکان کەمدەکرێتەوە سەروەر عبدالرحمن پرۆژە یاسای بەناو چاکسازی، کە بانگەشەیەکی زۆری بۆ دەکرێت، سەرباری ئەوەی چەند خالێکی باشی تیادایە، وەک: کەمکردنەوەی موچەی پلە بالاکان لەپێناو دادی کۆمەلایەتی، برینی موچە نایاساییەکان، یەکخستنی پلە وەزیفییەکان، لادانی بن دیوارەکان و پاک کردنەوەی لیستی موچەی شەھیدان و پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر و چاودێری کۆمەلایەتی لە کەسانی ناشایستە. گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی پەرلەمانتارانی خانەنشین بۆسەر وەزیفەی پێشوتریان. بەلام لەگەل ئەوەشدا یاساکە کە ناوی چاکسازییە دەستی بۆ بابەتە سەرەکییەکان و جومگە ھەستیارەکان نەبردووە کە ھۆکاری سەرەکیی گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی گشتین، وەک: کەرتی نەوت و گاز، وەبەرھێنان، دیارنەمانی داھاتە ناوخۆییەکان، قەرز و دەستتێکەلکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، کاراکردنی دامەزراوەکانی دیوانی چاودێری و دەستەی دەستپاکی کە دەستیان بەستراوە. کێشانەوەی دەستی حزب لە بازرگانی و دەستێخستنی لە کاروباری گشتی و حکومی و چەندانی تر. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە تیایدا موچەی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە بەوەی بەشێکیان دەرماڵەکانیان دەبڕدرێت و بەشەکەی تریشیان کەمدەکرێتەوە. ئەمە لەکاتێکدا لە دوا ھەمواری یاسای خزمەتی شارستانیی عیراقیدا کە لەم دواییانە پەسەندکراوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا نەک کەم نەکرایەوە بەلکو زیادیش کراوە. جگە لەمە ئەوەی لەم پرۆژە یاسایەدا باسی لێوە نەکراوە زیادکردنی موچەی خانەنشینیی پلە نزمەکانە، لەکاتێکدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا ھەموار کرا کە کەمترین موچەی خانەنشینی (٥٠٠.٠٠٠) پێنج سەد ھەزار دینارە، کەچی لە ھەرێمدا خانەنشین ھەیە تەنھا (١٥٠.٠٠٠) سەدوپەنجا ھەزار دینار وەردەگرێت. ئەمە جگە لەوەی دەرمالەی بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە، کارەبا، تەندروستی و ھتد دەبڕێت، پرۆژە یاساکە کەموکوڕی زۆری تیایە، ناکرێت بۆ پەردەپۆشکردن بەناوی چاکسازییەوە ھێزە سیاسیەکان بەخەلکی بفرۆشنەوە. وێرای دەستخۆشی لە خالە باشەکانی، ئەگەر چاکسازی راستەقینەیان دەوێت دەبێت دەست بۆ بابەتە ھەستیارەکان ببەن. چونکە ئەمە لە خەلەتاندنی خەلکی زیاتر …