ئامادەکاریی بۆ لووتکەی سێقۆڵی سەرکردەکانی عێراق و ئوردن و میسر دەکرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
عێراق و ئوردن تاوتوێی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە بەستنی لووتکەی سێقۆڵی لەنێوان سەرکردەکانی عێراق و ئوردن و میسریان کرد کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە سەرۆکوەزیرانی ئوردن، بیشر هانی خەساونە پێشوازیی لە شاندی هەماهەنگی عێراق ئوردن میسر کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شاندی وەزاری ئوردن ئامادەی بوون، باس لە ئامادەکارییەکانی تایبەت بە بەستنی لووتکەی سێقۆڵی لەنێوان سەرکردەکانی عێراق و ئوردن و میسریان کراوە کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو دۆسیانە کراوە کە لە گەڕی گفتوگۆکانی سێقۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی ئەنجوومەنی ھەماھەنگی عێراق ئوردن میسر کە پێکهاتبوو لە وەزیری پلاندانان، خالید نەجم بەتال کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە دەکات، و ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، حەمید نەعیم عزی کە رێکخەری نیشتمانیی ئەنجوومەنەکەیە لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان، نازەنین محەمەد وسو و وەزیری گواستنەوە، ناسر حوسێن بەندەر و وەزیری پیشەسازی و کانزاکان، مەنھەل عەزیری مەحمود و وەزیری کارەبا، ماجید عەبد و وەزیری کشتوکاڵ، محەمەد کەریم جاسم، گەیشتە عەممان پایتەختی ئوردن.