كاندیدی سەرۆك وەزیرانی نوێ تاوتوێكراسەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ و نوێنەری سەندیكاكان و چالاكوانانی مەدەنی كۆبوەوە
خەندان-
سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ و كەسانی ئه‌كادیمی و نوێنەری سه‌ندیكاكان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی كۆبوەوە و لە كۆبونەوەكەدا باس لە له‌كاندیدكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ كرا، جەختیش لەسەر ئەوە كرایەوە دەبێت مایەی رەزامەندی گەل بێت.
لە چوارچێوەی ھەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گوێگرتن لە لایەنە فەرمی و جەماوەرییەکان د. به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا لەگەڵ ژماره‌یه‌ك لە سه‌رۆكی زانكۆكان و كەسانی ئه‌كادیمی و نوێنه‌ری سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی بەجیا کۆبوەوە.
باس له دۆخی ئێستای وڵات و هه‌وڵه‌كانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ حكومه‌تی كاتی کرا
له میانی كۆبونه‌وه‌كاندا، باس له دۆخی ئێستای وڵات و هه‌وڵه‌كانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ حكومه‌تی كاتی کرا، له چوارچێوه‌ی كاته ده‌ستوریه‌كاندا، جەختیش لەوەكرایەوە، به‌شداریكردنی نوخبه جیاوازه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بڕیاری نیشتمانی له باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی جێ به‌جێكردنی به‌ركه‌وته‌كانی چاكسازی و ئاماده‌كاری بێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد به‌پێی یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپەروەرانە، كارێكی گرنگە.
پێویستە سه‌رۆك وه‌زیرانی کاتیی جێگەی ڕه‌زامه‌ندی گه‌لی عێراق بێت
له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كاندا، سەرۆک کۆمار ئەوەی دوپاتكردەوە "پێویستە سه‌رۆك وه‌زیرانی کاتیی جێگەی ڕه‌زامه‌ندی گه‌لی عێراق بێت به‌گشت چین توێژه‌كانییه‌وه و ببێته مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باشتر بۆ گەلی عێراق لە چوارچێوەی یاسا و کاتە دەستوریەکاندا.
ھاوکات جەخت له‌سەر گرنگی پاراستنی بەئاشتی بەڕێوەچونی خۆپیشاندانه‌كان کرایەوە، لەگەڵ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕان و دەرچوان له‌یاسا و بەتایبەتی ئەو کەسانەی كهخۆپیشاندەران و ئاسایشی گشتی ده‌كه‌نه ئامانج.
سه‌رۆك كۆمار، له میانی گفتوگۆیه‌كی ڕون و ئاشكرا گوێبیستی دید و بۆچونی ئاماده‌بوان بو
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كاندا سه‌رۆك كۆمار، له میانی گفتوگۆیه‌كی ڕون و ئاشكرا گوێبیستی دید و بۆچونی ئاماده‌بوان بو، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازی و خواسته ڕهواكان و چۆنیه‌تی كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه ئاشتیخوازه‌كان ببنه بنه‌مای كاركردن بۆ چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ی یهكجارەكی له پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستكردن به‌قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتمان و پاراستنی مافه‌كانی هاوڵاتیان.