پۆلیسی هه‌ولێر: كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ئه‌نقه‌ست كه‌سێكی به‌ئۆتۆمبێل شێلاوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پۆلیسی هه‌ولێر كه‌سێكی ده‌ستگیركرد كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به خێرایه‌كی زۆر له‌كه‌سێكی داوه و كوشتویه‌تی
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئاگادارکردنەوەیان کەوا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تۆمەتبارێکی دانیشتووی شاوێس بە ناوی (ع.ح.ا) لەسەر ڕێگای پیرمام بەئەنقەست و بە خێراییەکی زۆر هاووڵاتییەکی بە ناوی (صباح علی حمد) شێلاوە و دواتر گیانی لە دەست داوە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پۆلیسی هه‌ولێر دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان تۆمەتباری ناوبراو، کە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتبوو، لە ماوەی کەمتر لە 3 کاتژمێردا دەستگیر بکەن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هێزەکانی پۆلیس، هەر لەسەر ئەو کێشەیە، دوو تۆمەتباری دیکەی ئافرەتیان بە ناوەکانی (ن.ر.ح) و (ز.ا.ع) دەستگیر کرد و هەرسێکیشیان بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان، ڕادەستی دادگا کران بەپێی ماددەی ٤٠٦ی س.