هەواڵی کوردستان ئێستا

موقته‌دا سه‌در: ئه‌بێت حه‌شد بێبه‌ری خۆی له‌و گروپه‌ بكات كه‌ نمایشی سه‌ربازیان له‌ به‌غدا ئه‌نجامدا

موقته‌دا سه‌در: ئه‌بێت حه‌شد بێبه‌ری خۆی له‌و گروپه‌ بكات كه‌ نمایشی سه‌ربازیان له‌ به‌غدا ئه‌نجامدا
موقته‌دا سه‌در: ئه‌بێت حه‌شد بێبه‌ری خۆی له‌و گروپه‌ بكات كه‌ نمایشی سه‌ربازیان له‌ به‌غدا ئه‌نجامدا

2021-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدای سپێده‌

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌ك دا نارازیبوونی خۆی له‌باره‌ی نمایشی گروپی ربع الله له‌ به‌غدا رایگه‌یاند.

سه‌در له‌ تویتێك دا له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كانی تویته‌ر چه‌ند خاڵیك له‌سه‌ر نمایشه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی ئه‌و گروپه‌ دیاریكردووه.

سه‌در رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌نابردن بۆ چه‌ك بۆ داواكردنی داواكاریه‌كان ره‌تكراوه‌ و ئه‌بێت حكومه‌ت كاربكات بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌.

هه‌روه‌ك موقته‌دا سه‌در داوا له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م گروپه‌ سه‌ر به‌ ئه‌وانه‌ سزایان بدات، ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ ئه‌وانیش نیه‌ بێبه‌ریبوونی خۆیان رابگه‌ینن.
سه‌باره‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دولار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقی (كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی سه‌دریه‌كانه‌) موقته‌دا سه‌در نوسیویه‌تی، به‌رزركدنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار سود و زیانی خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌وان ئه‌م بابه‌ته‌یان بۆ كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زا له‌و بواره‌یان جێهێشتووه‌.

له‌ كۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌ی دا سه‌در هۆشداری به‌و گروپه‌ ده‌دات كه‌ هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت نه‌خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و پێیانده‌ڵێت، ئه‌وان به‌م كاره‌ ناتوانن عاتیفه‌ی خه‌ڵك یۆ خۆیان رابكێشن.