هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه‌ 45 كه‌س له‌ كۆلۆمبیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه‌ 45 كه‌س له‌ كۆلۆمبیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه‌ 45 كه‌س له‌ كۆلۆمبیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

2021-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌ی له‌ ئاكامی بارانبارینی به‌خوڕدا له‌ كۆلۆمبیا روویانداوه،‌ ٤٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی راپۆرتەکانی یه‌كەی نیشتمانیی بۆ ئیداره‌دانی مه‌ترسیی و كاره‌ساتەکان‌ کە لە‌ میدیاكانی كۆلۆمبیا بڵاوکراونەتەوە له‌ ده‌سپێكی وه‌رزی بارانبارینه‌وه‌ تا ئێستا له‌ زۆر شوێن رووباره‌كان سه‌رڕێژبوون و زه‌وی رۆچووه‌.

به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌ی له‌ ئاكامی بارانبارینی به‌خوڕدا روویانداوه،‌ ٤٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ٢٣ كه‌س برینداربوون و سێ كه‌سیش نادیارن.

به‌مهۆیه‌وه‌ ٣٦ هه‌زار كه‌س گواستراونه‌ته‌وه‌ شوێنی ئارام.