هەواڵی کوردستان ئێستا

سەمیر ھەورامی: دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە پەیوەندی بە حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نییە

سەمیر ھەورامی: دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە پەیوەندی بە حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نییە
سەمیر ھەورامی: دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە پەیوەندی بە حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نییە

2021-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەمیر ھەورامی رایگەیاند کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ پەیوەندییەکی نییە بە دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ لە ئەنجوومەنی نوێنەران.

سەمیر ھەورامی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق رایگەیاندووە کە ماددەی ١١ لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگی لەسەر دراوە و گوتی:

"دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ھیچ پەیوەندی بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە نییە".

سەمیر ھەورامی ئاشکراشیکردووە کە فراکسیۆنەکان لەبارەی ژمارەیەک ماددەی دیکەی نێو پڕۆژەیاسای بوودجە، ناکۆکن کە ھیچ پەیوەندی بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە نییە و گوتی:

"چاوەڕوانی دانیشتنی رۆژی شەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەو ماددەیە یان دەقەکەی حکوومەتی عێراق کە داوای رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و ٥٠ لەسەدای داھاتی خاڵە سنوورییەکان دەکات".

گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەمیر ھەورامی تیشکی خستەر ئەوەی کە لەئێستادا دیار نییە، کەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا و گوتی:

"ھەر کاتێک پێویست بوو، ئەوا شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەگەڕێتەوە بەغدا".