هەواڵی کوردستان ئێستا

سلێمانی... خاوەنی کارگەیەک بە ھۆی سووتاندنی تایەوە سزا دەدرێت

سلێمانی... خاوەنی کارگەیەک بە ھۆی سووتاندنی تایەوە سزا دەدرێت
سلێمانی... خاوەنی کارگەیەک بە ھۆی سووتاندنی تایەوە سزا دەدرێت

2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی ژینگەی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکای قایمقامیەتی سلێمانی لە ناوچەی تانجەڕۆ کارگەیەكی تواندنەوەی تایەی داخست، کە بووبووە ھۆی پیسکردنی ژینگەی ناوچەكە.


كارگەی تایەكەی تانجەڕۆ لە یەك كاتدا ئاو، ھەوا و خاکی سنوورەکەی پیس دەكرد، هەروەها پێداویستیی سەلامەتی بۆ کارمەندەكان و کرێکارەكانی دابین نەکردبوو.


بە بڕیاری قایمقامی سلێمانی، کارگەکە دادەخرێ و خاوەنەکەشی رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.‌