د.موسەنا ئەمین: شاندی هەرێم سەرنجیان لەسەر داهاتی حکومەت بووە نەک خەڵک
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پهرلهمانتارێكى یهكگرتوو له پهرلهمانى عێراق رایگەیاند، شاندی هەرێم سەرنجیان لەسەر داهاتی حکومەت بووە نەک داهاتی خەڵک، دهشڵێت: هیچ گرەنتییەک نییە بەیانی بودجە تێپەرێنرێت چونکە لە عێراقدا فەوزایە.
د.موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو له پهیجى خۆى له فهیسبوك رایگەیاند، باوەڕناکەم رێککەوتنی هەرێم و لایەنە شیعیەکان هەڵوەشابێتەوە، دەشڵێت، "رێککەوتنی هەرێم و بەغدا پاشەکەوتی موچە لانابات.
ئاماژهى بهوهشكردووه، بەپێی ئەم رێککەوتنە تێکڕای ساڵەکە یەک ترلیۆن بۆ دوو ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دێت.
د.موسەنا ئەمین راشیگهیاندووه، حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەستکاریی ناوەڕۆکی رێککەتنی هەرێم و بەغدای کردبوو.
راشیگەیاند، ئەو خاڵانەی لە رێککەوتنەکە دەستکاریی کراون زۆر کاریگەرنین و چارەسەر دەبێت، شاندی هەرێم سەرنجیان لەسەر داهاتی حکومەت بووە نەک داهاتی خەڵک.
پهرلهمانتارهكهى یهكگرتوو ئهوهشى وتووه، بەشێکی لایەنە کوردییەکان دەنگ نادەن بە پڕۆژە یاسای بودجە و لایەنە عێراقییەکان کوردیان لاوازکردووە ئەوەی بیانەوێت دەیسەپێنن، دەشڵێت: هیچ گرەنتییەک نییە بەیانی بودجە تێپەرێنرێت چونکە لە عێراقدا فەوزایە.