English | عربي

خانه‌قین .. له‌سه‌ر بڕیارێك هۆشداری‌ به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌درێت


خانه‌قین .. له‌سه‌ر بڕیارێك هۆشداری‌ به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌درێت

2018/02/03 | 12:17

(هەواڵ كوردستان)- هێمن مه‌نسور جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی خانه‌قینی یه‌كێتی به‌SNNی‌ راگه‌یاند:ئه‌و نوسراوه‌ بۆ دووباره‌ و سه‌رله‌نوێ پرۆسه‌ی ته‌عریبه‌ له‌سنوری قه‌زای خانه‌قین.

وتیشی: ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌دوای16ی 10ی 2017 سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی ته‌عریب زیندووبكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌پێشتریشدا له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ دژ به‌ كوردانی سنوره‌كه‌ په‌یڕه‌وده‌كرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،"ئێستا ئه‌وه‌ی به‌رپرس بێت له‌ڕێگریكردن له‌و بڕیاری ته‌عریبه‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌ و دواجاریش یه‌كێتیی نیشتمانی‌ كه‌ له‌و سنوره‌ بالاَده‌سته‌ ده‌بێت رۆڵی‌ خۆی‌ بگێرێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌دا پێكه‌وه‌ ڕێگری بكه‌ین له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ و نابێت ڕێگه‌ بده‌ین پرۆسه‌ی ته‌عریب سه‌ربگرێت".

پێشتر SNN بلاَویكرده‌وه‌، له‌دوای 16ی 10ی 2017، عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان به‌پاڵپشتی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق له‌سنوری هه‌ردوو گوندی ئه‌حمه‌د گوڵه‌ و قه‌ڵای سه‌ر به‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولا 800دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیان له‌جوتیاره‌ كورده‌كان داگیركردوه‌.

به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانی عیراق كه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ كراوه‌، تیایدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌ له‌سنوری خانه‌قین و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌و قه‌زایه‌ كه‌پێكهاتووه‌ له‌جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په‌ و جه‌باره‌، زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ شه‌رعیه‌كانیان، كه‌ له‌ئێستادا ئه‌و  زه‌وییانه‌ به‌ده‌ست خاوه‌نه‌ كورده‌كانیانه‌وه‌یه‌، له‌كاتێكدا له‌بنه‌ڕه‌تدا مۆڵكه‌كان خاوه‌ندارێتیان كورده‌ نه‌ك عه‌ره‌به‌كان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending