هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆلیسی گەرمیان: کوڕێک خوشکێکی خۆى كوشت كه‌ دایكى دوو منداڵه‌

پۆلیسی گەرمیان: کوڕێک خوشکێکی خۆى كوشت كه‌ دایكى دوو منداڵه‌
پۆلیسی گەرمیان: کوڕێک خوشکێکی خۆى كوشت كه‌ دایكى دوو منداڵه‌

2021-03-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: کوڕێک خوشکێکی خۆى بە ناوی (هـ، م، ک) لەدایکبووی دایکی دوو منداڵە بە فیشەک کوشتووەو لە ئێستادا هەڵهاتووە.

عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی چەوری سەر بە ناحیەی نەوجول لە قەزای کفری کوڕێک خوشکێکی خۆی بە ناوی (هـ، م، ک) لەدایکبووی ١٩٩٦ کە دایکی دوو منداڵە بە فیشەک کوشتووە و لە ئێستادا هەڵهاتووە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لە ئێستادا تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئه‌وه‌شى وت، بەپێی مادەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و گەڕان بەدوایدا دەستی پێکردووە.