هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاماری نوێی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

ئاماری نوێی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا
ئاماری نوێی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

2020-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك –بەشی هەواڵ چین ئاماری نوێی نەخۆشی كۆرۆنای ڕاگەیاند كە 120 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 5 هەزاری دیكەش توشی نەخۆشییەكە بوون. بەپێی ئامارەكە، ژمارەی كۆچكردووان بە نەخۆشییەكە گەیشتە هەزار و 338 كەس و ژمارەی توشبووانیش گەیشتە 64 هەزار و 442 كەس. هاوكات 6 هەزار و 889 كەسی توشبووش چاكبوونەوە.