ھاووڵاتییەك ماوەی ١٠ساڵە لەپاكستان زیندانی كراوە
2021-03-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ماوەی ١٠ساڵە ھاووڵاتییەك لەپاكستان زیندانی كراوەو، بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشكرا بێت، دەڵێت كوردم و خەڵكی ھەڵەبجەم،
بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایدهگهیهنێت: ھەركەسێك زانیاری لەسەر ھەیە، با ھاوكارییان بكات بۆ ئەوەی لەڕێگەی كونسوڵخانەی عیراقەوە لەپاكستان پاسپۆرتی بۆ دەربكەن و بیگەڕێنینەوە بۆ ناو كەسوكاری.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی عەمید سالار عەبدوڵا ئهوهشی روونكردۆتهوه، ھۆكاری دەستگیركردنی ئەو كەسە باس دەكات و دەڵێت ساڵی 2011 بە نایاسایی چووەتە ئەو وڵاتەو دەستگیر كراوە.
باس لهوهشكراوه، هەر بەڕێزێك ناوو ناونیشانی لایە یان دەیناسێتەوە، پەیوەندی بكات بە سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە.