هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانی عێراق لەبارەی یاسای بودجی 2021 كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق لەبارەی یاسای بودجی 2021 كۆدەبێتەوە
پەرلەمانی عێراق لەبارەی یاسای بودجی 2021 كۆدەبێتەوە

2021-03-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کاتی دەنگدانی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دیاریکرد و داوا لە پەرلەمانتاران دەکات رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 1 لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ دانیشتنی تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای بوودجه‌ی گشتیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ى سبه‌ى راگه‌یاند و تێدا هاته‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ چواشه‌مه‌ له‌ كاتژمێر 1 ی پاش نیوه‌رۆ ده‌ستپێده‌كات, ئه‌ویشی تێدا هاته‌وه‌ كه‌ ناوی ئاماده‌بوان و ئه‌وانه‌شی ئاماده‌نه‌بوون بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقدا هاته‌وه‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ینێ داوای پێشكه‌ش كراو له‌لایه‌ن هێزه‌ سیاسیه‌كان ده‌خرێته‌روو كه‌ به‌ واژۆی 172 په‌رله‌مانتار پشتیوانی لێده‌كرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 64 یه‌كه‌م له‌ ده‌ستوری عێراق به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌.