هەواڵی کوردستان ئێستا

مادده‌كانی تایبه‌ت به‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند كران

مادده‌كانی تایبه‌ت به‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند كران
مادده‌كانی تایبه‌ت به‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند كران

2021-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌نگدان به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق، مادده‌كانی تایبه‌ت به‌ پشكی هه‌رێم و شایسته‌داراییه‌كانی له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ند كران.

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ هه‌ردوو مادده‌ی 10 و 11ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق درا، كه‌ تایبه‌تن به‌ پشكی هه‌رێم و شایسته‌ داراییه‌كانی

د.جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند، له‌سه‌ر پێشنیارى هاوپه‌یمانى هیوا به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم بۆ 13.9 زیاد كرا، له‌ مادده‌ى تایبه‌ت به‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان بڕگه‌یه‌ك زیاد كراوه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات ئه‌و پاره‌یه‌ سه‌ره‌تا بۆ موچه‌ به‌كاربهێنێت پێش هه‌ر كارێكى تر.