هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌سه‌ر رووداوه‌كانى په‌رله‌مان، حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌سه‌ر رووداوه‌كانى په‌رله‌مان، حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
له‌سه‌ر رووداوه‌كانى په‌رله‌مان، حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

2021-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگه‌یاند، بەداخەوە کەسانێک هەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچى دەستەواژەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانی و سیاسى بە کار دەهێنن و رەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی لە بارەی رووداوەكانی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوەو تیایدا هاتووه‌، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و زامنکردنی بژێویان و دەستەبەرکردنی ئارامی و خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەداخەوە کەسانێک هەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچى دەستەواژەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانی و سیاسى بە کار دەهێنن و ڕەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن وەک ئەوەی بەداخەوە ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان، کە ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنى ڕق و نانەوەی پشێوییە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستوورییەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە. چاوەڕوانى ئەوەشى هەیە پەرلەمانتاران لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکاندا، هەڵسوکەوت بکەن و بەرگری لە مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکەن.