هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە: سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان دابه‌شده‌كرێت

وەزارەتی پێشمەرگە: سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان دابه‌شده‌كرێت
وەزارەتی پێشمەرگە: سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان دابه‌شده‌كرێت

2021-04-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ​ئەمڕۆ ١ی4 دەست بە دابەشکردنی سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین کراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پارەی هاوکارییەکەی ئەمریکا گەیشتووە و کێشەی لیوا هاوبەشەکان چارەسەرکراوە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین کراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: مانگانە، ئەمریکا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری پێشمەرگە دەنێرێت و موچەی لیوا هاوبەشەکان دەدات، بەڵام بەهۆی ئەو گرفتە هونەرییەوە زیاتر لە دوو مانگ بوو خەرجنەکرابوو.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: دواکەوتنی موچەی لیوا هاوبەشەکان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ، بۆ کێشەی تەکنیکی دەگەڕێتەوە لە گواستنەوەی پارەی هاوکاری ئەمریکا بۆ هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.