قایمقامی هەڵەبجە سزا درا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لەسەر خەرجکردنی نایاسایی لە پارەی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەنجومەنی وەزیران سزای سەرزەنشتی قائیمقامی هەڵهبجە دەدات
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، سزای سەرزەنشتكردن (توبیخ)ی بۆ (نوخشە ناسح) قایمقامی هەڵەبجە دەركرد.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە رۆژی 17ی كانونی دووەمی ئەمساڵ دەرچووە: بەهۆی خەرجكردنی نایاسایی پارەی تەرخانكراو بۆ یادەكانی نەورۆزو كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە ساڵی 2017دا، سزای "سەرزەنشتكردن" بۆ قایمقامی هەڵەبجە دەرچووە.
ئهوهش هاتووه، نوسراوەكە قایمقامی هەڵەبجەی ناچاركردووە، هەموو ئەو پارانە بۆ گەنجینەی حكومەت بگەڕێنێتەوە، كە بەبێ لیژنەی تایبەت خەرجیكردوون.
له نوسراوەكە ئاماژه بهوهشكراوه، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەسەر كەیسی خەرجكردنی ئەو پارانە، لیژنەی تایبەتی پێكهێناوەو لە ئەنجامی كاری لیژنەكەدا، بڕیاری سزادانی قایمقام دەرچووە.
رێكخراوی (هەڵوێست) لە هەڵەبجە، كە رێكخراوێكە چاودێری كاری فەرمانگەكانی پارێزگاكەیە، ساڵی رابردوو ژمارەیەك پسوڵەی خەرجی قایمقامیەتی بڵاوكردەوە، كە زیادە خەرجیان كرابوو، ئەمە لە سنوری پارێزگاكەدا كاردانەوەو تەنزی بەدوای خۆیدا هێنا، دروستكردنی لیژنەو سزادانی قایمقام دوای بڵاوبونەوەی ئەم نوسراوانە دێت.