هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی دۆلار جێگیر دەبێت

نرخی دۆلار جێگیر دەبێت
نرخی دۆلار جێگیر دەبێت

2021-04-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار لە بەغدای پایتەخت و زۆرێك لە پارێزگەكانی تری عیراق جێگیربوونی بەخۆوە بینی. بەپێی زانیارییەكان، سەرلەئێوارەی ئەمرۆِ نرخی دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدای پایتەخت و بازاڕەكانی دراوی ناوخۆ، لەبەرانبەر دیناری عیراقیدا 146.400 دینار بوو. لە هەمان كاتدا نرخی دۆلار لە نوسینگەكانی دراو 145.750 دینار بۆ كڕین و 146.750 دینار بووە بۆ فرۆشتن. نرخی دۆلاری ئەمریكایی لە دوای بڕیارەكەی مانگی كانوونی یەكەمی رابردووی بانكی ناوەندی عیراقی بۆ بەرزكردنەوەی نرخەكەی، ناوبەناو بەرز و نزمی بەخۆوە دەبینی، بەڵام بە بۆچوونی شارەزایان، رەنگە لە دوای پەسەندكردنی بودجەی 2021 لەلایەن پەرلەمانەوە، جێگیربوون بەخۆوە ببینێت.

The post نرخی دۆلار جێگیر دەبێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.