هەواڵی کوردستان ئێستا

دهۆك، پۆلیس یارییەك قەدەغە دەكات

دهۆك، پۆلیس یارییەك قەدەغە دەكات
دهۆك، پۆلیس یارییەك قەدەغە دەكات

2021-04-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگەی دهۆك، 22 هۆڵی یاریی “دومبەڵە” لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگەكە قەدەغە دەكات. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگەی دهۆكەوە بڵاوكرایەوە”بە پشتبەستن بە بڕیاری ڕاگرتنی ئەو یارییە و لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هێزەكانی پۆلیس هەڵمەتێكیان بۆ داخستنی 22 هۆڵی تایبەت بە یاریی (دومبەڵە) ئەنجامدا”. هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی دهۆكدا هاتووە”بڕیاردا بە قەدەغەكردنی ئەو یارییە لە سەنتەری شاری دهۆك و قەزاكانی سەر بە پارێزگەكە”.

The post دهۆك، پۆلیس یارییەك قەدەغە دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.