"چالاکوانانی بادینان لە زیندان توشی نەخوشی بوونە و مەترسی لەسەر تەندروستیان ھەیە"
ئەیھان سەعید - نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان لهبهیانامهیكدا رایگهیاندووه كه چالاكوانانی بادینان ئێستا دۆخی تهندروستیان باش نیه لهزینداندا مهترسی لهسهر ژیانیان ههیه ههروهها ئهوهیشی خستوهته ڕووكه لە کاتی لێکولینەوەکاندا بە ژن ھەرەشە لە شێروان شێروانی کراوە و لێدراوە، ھەروەھا بۆ ماوەی 67 رۆژ خۆی و ھاورێکانی لە زیندنی تاکەکەسی (انفرادي) ببون .
دهقی راگهیهنراوهكهی ئەیھان سەعید - نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان:
دوای ئەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە مەبەستی ترساندنی خەلکی بادینان، لە پرۆسەیەکی نا یاسایی و نا دیموکراسیدا، لە مانگی 8ـی پارسالدا بە دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان رفاندو ماوەی حەوت- شەش مانگ لە زیندایکردنیان و سزادانی پێنج کەس بە حوکمی شەش سال زیندانی لە رێککەوتی 16/2/2021 ئێستاش مافی ئەم بەندکراوانە بەم شێەوەیە پێشێل دەکرێت.
یەکەم: ئەم چالاکوانانە ژمارەیەکی زۆر چەکدار بە شێوازێکی ناشارستانی و وەحشیانە لەبەر چاوی خێزان و منڵیان بە لێدان ڕفێران، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەت و موبایلی خێزان و ئایپادی منالیشیاندا گرت.
دووەم: بێ بەشکران لە مافی بینینی پارێزەران، کە بە پێ (اصول محاكمات جزائية)ی دەبێت پارێزەرەکان لەگەلیان بن.
سێیەم: بێ ھەبوونی بەلگە ماددەی یاساییان لە یاسای ژمارە 35ـی رۆژنامەگەری و یاسای ژمارە 11ـی خۆپیشاندان گۆڕیویانە بۆ ماددەی 1ـی ژمارە 21ـی یاسای تێکدانی ئەمنی کە ھەمواری یاسای ژمارە 156ـی سزادانی عێراقیە.
چوارەم: ھەرەشە و سوکایەتی:
لە کاتی لێکولینەوەکاندا بە ژن ھەرەشە لە شێروان شێروانی کراوە و لێدراوە، ھەروەھا بۆ ماوەی 67 رۆژ خۆی و ھاورێکانی لە زیندنی تاکەکەسی (انفرادي) ببون، کەچی لە کاتی دادگاییکردنیاندا دادوەر ئەم قسانەی بە ھەند وەرنەگرتوە کە دەبوو پێداچونەوە لە لێکۆلینەوەکاندا بکرێت.
چوارەم: خواردنیان کەم و خراپە و کێشیان زۆر زۆر دابەزیوە، پێداویستی سەرەتیان پێ نادەن و تەنانەت کتێب، پێنوس و وەرەقەشیان لێ قەدەغەکردون.
پێنجەم: شەڕی دەرونیان لەگەڵ زیندانیان دەکرێت رێگەنادرێت ھەموو ھەفتەیێ پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن، بەمەش دەرونی زیندانیان باش نیە. کە مافی ھەموو حوکمدراوێکە ئازادانە قسە لەگەل خێزانیان بکەن.
شەشەم: لە ژورێکی چەند مەتری کە بەپێ شێوازی ستاندارد بۆ 30 کەس دروستکراوە، 135 کەس تێیدان و شوێنیان زۆر خراپە و زۆر تەسک و ناخوشە.
حەوتەم: لەبەر پیسی و خراپی شوێنیان زیندانیەکان توشی نەخوشی پێست بوون، دەرمانی پێویست پێیان نادرێت کە ئەمە دژی مافی مرۆڤە و دوخی دەرونیان باش نیە، ئێستا مەترسی توشبونی کۆرۆنا و نەخوشی دیکەیان ھەیە.
ھەشتەم: دادگایی نەکردنی راگیروانی دیکە، وە دروستکردنی تومەتی نارەوا و ناوزراند و بلاوکردنەوەی ڤیدیۆ بەناوی داپێدانان کە ھیچ دانپێدانانی تێدا نەبوو، ھەروەھا ھەولدان بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ سیناریوی تازە لەسەر بەندکراوەکن لەنێو زینداندا.
ھەشتەم: دوای سزادانیان بە پێ یاسا دەبێت نەقلی چاکسازی گەوران کرابان، بەڵام ھەر لە زیندانی ئاسایشی گشتی ماون و رێگە پێنادرێت خێزانەکانیان سەرەدانیان بکەن کە مافی ھەموو زیندانیێکە.
ئێمە وەکو گشت کەسوکاری زیندانیانی بادینان بێدەنگ نابین لەسەر ئەم نا عەدالەتیەی بەرامبەر کەسوکارمان دەکرێت ھەر لە رفاندنیان تا سزادانیان، داواکارین دادگای پێداچۆنەوە (تممیز) بریارێکی دادپەروەرانە بدات و ئەم رۆژنامەنوس و چالاکوانە بێ تاوانانە ئازاد بکات.
پێویستە پارتیش ئەگەر خۆی بە حوکمران دەزانێت واز لەم رق و تەحەدایە بەرامبەر چەند کەسێکی مەدەنی بێنێت کە لەسەر رەخنەو بیرورای جیاواز بە ناحەق سزادراون، تا چیتر سومعەی خۆی و ھەرێمەکەمان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەولی ناشرینتر نەکات، بەپێچەوانەوە ئێمە سەری خۆمان لەسەر ئەم کەیسە دائەنێین.
ئەیھان سەعید - نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان
2ـی نیسانی 2021