هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆبووەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆبووەوە

2020-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی 2020/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئەنێگرێت کرامپ کارنباور لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا. 

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ستایشی دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە بەردەوامدەبین لە هاوکاریکردن و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ بەردەوامبوونیان وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە. جەختیشی کردەوە کە داعش هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر ئاسایشی جیهان.