هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمەریکا پەیامێک ئاراسته‌ی هەرێمی کوردستان ده‌كات

ئەمەریکا پەیامێک ئاراسته‌ی هەرێمی کوردستان ده‌كات
ئەمەریکا پەیامێک ئاراسته‌ی هەرێمی کوردستان ده‌كات

2021-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە 30هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ناوچەی ئارام بۆ گەلی کورد و سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لەسەرو هێڵێ 36 لە عێراق، ئەمەریکا پەیامێکی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان (دووشەممە 5ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی نەوای ئارام ئەویش لە ڕێی سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لە سەرو هێڵی 36 لە عێراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی گەلی کورد."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا."