به‌هۆى كارى زۆره‌وه كارمه‌ندانى ئه‌مازۆن ناچارده‌بن میز له‌ناو قوتووه‌كان بكه‌ن
دیجیتال میدیای سپێده
گه‌وره كۆمپانیاى ئه‌مازۆن بۆ بازرگانى ئه‌لیكترۆنى داواى لێبوردنی كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێشتر رهتیكردبویهوه كه كارمه‌نده‌كانى ناچارده‌بن میزبكهنه ناو قوتویهكان به‌هۆى بارۆدوخى قورسى كار.
كۆمپانیاكه دانی به‌وه‌نا كه هه‌ندێ جار كارمه‌نده‌كانى ناچارده‌بن میزبكهنه ناو قوتویهكان، و له به‌یانامه‌یه‌ك دا وتى، ئه‌و ده‌زانێت شۆفێرانى توشى كێشه‌ى بهدهستنهكهوتنى ته‌والێته‌كان ده‌بن به‌هۆى قه‌ره‌باڵغى هاتۆچوو یان هه‌ندێ جار به‌هۆى رێگاكانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان، و ئه‌م كێشه‌یه له‌كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا زیادبوو به‌هۆى داخستنى زوۆرێك له ته‌والێته گشتیه‌كان.
ئه‌م بابه‌ته حه‌فته‌ى رابردوو ورژێنرا دواى تویتێكى په‌رله‌مانتارى دیمو‌كراتى ئهمریى مارك بوكان، كه وتى "كاتێك 15 دۆلار له كاتژمێرێكدا به كارمه‌نده‌كانت ده‌ده‌یت ئه‌مه ئه‌و ناگه‌ینێت شوێنى كاركردن پێشكه‌وتوه كاتێك تۆ كارمه‌نده‌كانت ناچار ده‌كه‌یت میزبكهنه ناو قوتویهكان".
هه‌رزوو ئه‌كاونتى فه‌رمى ئه‌مازۆن وه‌ڵامى تویته‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره دایه‌وه و پێیوت: "تۆ باوه‌ڕ به چیرۆكى میزكردن له‌ناو قوتویهكان ده‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه راستبێت، كه‌س له‌گه‌ڵ ئێمه كارناكات".
به‌ڵام دواتر چه‌ندین ده‌زگاى میدیایى لێدوانى كارمه‌نده‌كانیان گواسته‌وه كه هه‌واله‌كه پشت‌راست ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م كاره ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ماڵپه‌رى "زه ئینترسبت" بڵاویكرده‌وه كه هه‌ندێك دیكۆمێنت به‌ده‌ستى كه‌وتووه كه به‌رپرسانى كۆمپانیاكه به ته‌واوه‌تى ئاگادارى ئه‌م كاره‌ن.
دواى ئه‌وه كۆمپانیاى ئه‌مازۆن له به‌یانامه‌یه‌ك دا وتى، ئێمه داواى لێبوردنێك قه‌رزارى په‌رله‌مانتار بوكانین.