فریای زمانی کوردی بکەون
ئهكرهم ئهنوهر
شارەزایانی زمان ، فریای زمانی کوردی بکەون
- ئەگەر شارەزایان و خەمخۆرانی زمانی کوردی فریانەکەون پاش چەند ساڵێکی تر زمانی ڕەسەنی کوردی دەبێتە عەیبەو ، نەوەکانمان لێمان تێناگەن.
- چەندین وشەی ڕەسەنی کوردی لە مەترسیدایە وەک (( دۆینەو شێلم و دۆخەواو شلکێنەو ساوەرو کولیچەو پیرخەلیلەو کەلانەو کولێرەو ، گوێلک و مانگاو نەونگاو سابرێن و گیسک و بەرخ و کاریلەو شەکبەران و ، گۆزەو دێزەو سەردۆڵەو دەرخۆنەو سەتڵ و قابلەمەو حەسیرو چیخ و دەوارو مێخ و زنجیرو بەندوخێن و کەواو کراس و شەرواڵ و گاسن و نەقیزەو نێڵەو پاچ و بێڵ و زەنگن و خاکەنازو ، ساج و پنەو تیرۆک و تەشی و درەوشو سوژن و دەسکەنەو درەوو داس و کونەو مەشکەو لفکەو گونک و سەردۆڵەو ڕانکۆچۆغەی ستارخانی و مرادخانی و شاڵ و ، ئاهەنگ و سەیران و کۆڕۆ کۆبوونەوەو گردبوونەوەو ڕێپێوان و مانگرتن و ڕاگرتن و ، سێبازو کڵاوێن و هەلوکێن و حەوبەردێن و کێل و بەردو تولێن و یەکەو حەیزەران و ، کۆپان و گۆچان و گوریس و قەیاسەو هاوزەنگی و ڕەشۆو تورەکەو گونیەو ڕەشکەو ، زەوی دێم و بەراوو دۆنم و ئۆلکو نێرەو ماکاوو قەدو گۆل و مڵۆو شاراو سەرخەرمان و پەرژین و چەرداخ و ئاودێران و ، پەیژەو گوێسەبانەو بانکوت و بانگردێن و کۆڵەکەو دیلەگو شوڵ و ڕایەڵ و ، پەیمان و چاخانەو میوانخانەو چێشتخانەو ، سەدان و هەزاران وشەی جوان و ڕەسەن ))
- چونکە هێرشێکیی چڕمان لەسەرە لە ئەوروپاوەو خۆشمان وەک کوردی دۆنەدیو بە تامەزرۆییەوە پێشوازی لێدەکەین و وا دەزانین ئەوەیە پێشکەوتنی زانستی و ئابووری و سیاسی ڕۆژئاوا.
- هاتووین وا دەزانین ڕۆشنبیر ئەوەیە کە بڵێت .. (( پاکێج و چاڵێنج و کەرنەڤاڵ و ڤێستڤاڵ و کەمپین و بایکۆت و مەسج و گەرەنتی و کەرەنتینەو سڤیل و فری و فرێش و دیلیڤەری سیکۆرتی و تێست و ڕێست و سیستەم و مۆدێرنەو پۆست مۆدێرنەو میکانیزم ئیمپریالیزم و لیبڕاڵ و مۆراڵ و سۆشیاڵ لۆکاڵ و نورماڵ و پانێڵ و پڕۆپۆزۆڵ و فاملی مۆڵ و ماجدی مۆڵ و گروپ و گاردن سیتی و ماردن ستی و wc و ، ڤیلەرو بۆتۆکس و هتد.. ))
- بەم دەستەواژانە جێگەیان بە زمانی ڕەسەن و پاراوی کوردی لێژ کردووە ، لە کاتێکدا زۆرینەی ئەم وشەو دەستەواژانە لە زمانی کوردیدا وشەیەکی کوردی ناسک و ڕەسەن هەیە لە بەرامبەریانەوەو ، تەنها هەست بچووکی خود و خۆ بەکەم زانینە وای کردووە ئەم دەستەواژانە بەکاردێنین ، جا ئەگەر فریای خۆمان نەکەوین نەوەکانمان لە زمانمان تێناگەن و هەر بەجدی زمانی ڕەسەنی کوردی ، هەر وەک سەرو ڕیشی کوڕە لاوەکانمان و جل و بەرگی کچەکانمان و ناونانی مناڵەکانمان لە گۆڕانکارییەکی خێرادایە.