لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لهگهرمیان شهش قوربانی لێكهوتهوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لهگهرمیان 2 کەس گیانی لەدەست داو چوارکەسیش بریندار بوون
هاتووچۆی گەرمیان له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند: بەیانی ئەمڕۆ (دوو شەممە) لەملەی گوندی تورانی سەربەناحیەی ڕزگاری، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا دبل هایلۆکس ونیسان دبل) 2 كهس گیانیان لهدهستدا و چواركهسیش بریندار بوون
ئاماژهی بهوهشكرد: دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دوو لەبریندارەکان گیانیان لەدەست دا کەهەردوکیان ئافرەتن و یەکێکیتر لە بریندارەکان کەکچێکی 12ساڵانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.
هاتووچۆی گەرمیان ئهوهشی خستهڕوو: لەئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردوووە.