هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان زیاتربێت قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت

تەندروستی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان زیاتربێت قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت
تەندروستی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان زیاتربێت قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت

2021-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، سەبا‌ح هەورامی رایگەیاند، له‌ئێستادا دۆخه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ پێویست بكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت.

سەبا‌ح هەورامی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک سەبارەت بە رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند کە لەئێستادا دۆخەکە بەو شێوەیە نییە کە مەترسی هەبێت و پێویست بکات قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەندرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە کە ئەگەر ژمارەی تووشبووان زیاتربێت بەدڵنیایییەوە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت.