چهمچهماڵ.. بەهۆی شەڕی منداڵهوه، شەڕە تەقە دروست دهبێت و كەسێك دهكوژرێت
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بەهۆی شەڕی منداڵەوە لە ناحیەی شۆڕش سەربە قەزای چەمچەماڵ، شەڕە تەقە لەنێوان دوو ماڵ دروست بوو، بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و یەكێكی تریش برینداربوو.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ، شەریف رەحیم بە میدیای ناوخۆی رایگەیاند کە بەهۆی شەڕی منداڵەوە لە ناحیەی شۆڕش، رووداویكی شەڕە تەقە لەنێوان دوو دراوسێدا روویدا و بەهۆیەوە پیاوێكی تەمەن ٥٠ ساڵ كوژرا.
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەنێوان دوو دراوسێی دانیشتووی گەڕەکی شێخانییەکانی ناحیەی شۆڕش روویداوە و بەو هۆیەوە کەسێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی کەریم عەزیز، گوللەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی کوژراوە، هیچ پەیوەندییەكی بە رووداوەكەوە نەبووە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ، شەریف رەحیم ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لەو شەڕەدا هاووڵاتییەكی دیكە بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەركردن، رەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ كراوە.