وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگه‌یاند ، مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ لەكاتی بە جێگەیاندنی سوننەتی عومرە و نوێژكردن لە مزگەوتی گەورە تەنها ڕێگە بەو كەسانە دەدرێت كە ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارهێناوە
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه راشیگه‌یاندووه، ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره بڕیاردراوه ژماره‌یه‌كی زۆر عومره‌كار وه‌ربگرن، به‌ڵام ده‌بێت رێكاره ته‌ندروستیه‌كان به‌ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ش رێگه‌پێدراو ده‌بن كه دووجار ڤاكسینیان وه‌رگرتوه و ماوه‌ی 14 رۆژیش به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، سه‌ردانیكردنی مه‌ككه له رۆژی یه‌كی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت سه‌رجه‌م عومره‌كاران پابه‌ندیه‌كی ته‌واویان هه‌بێت به رێنماییه‌كانی خۆپارێزیه‌وه.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه جه‌ختیشكردۆته‌وه، تۆماركردنی ناو بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره و سه‌ردانیكردنی مه‌ككه و مه‌دینه و شوێنه پیرۆزه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌ردو ئه‌پلیكه‌یشنی "اعتمرنا، توكلنا"ه‌وه ده‌بێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت كاته‌كان دیاری بكرێن.
ئه‌م بڕیاری وه‌زارتی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه لەكاتێكدایە، هێشتا سعودیە بڕیاری نەدراوە، كە ئەمساڵ بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزیەوە فەریزەی حەج ئەنجام دەدرێت یان هاوشێوەی ساڵی پار ده‌رگاكان به داخراوی بمێنه‌وه