د.هێرش سه‌لیم: پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ئاشكرا ڤاكسین وه‌رگرن بۆ دلنیاكردنهوهی خه‌لك
دیجیتال میدیای سپێده
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، ئه‌و ڤاكسینه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه واده‌ی به‌سه‌رچوونی نزیكه و بڕه‌كه‌شی كه‌مه و به‌شی ته‌واوی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ناكات.
هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دابینكردنی ڤاكسین مه‌ركه‌زییه و له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقیه، له‌و پشكه‌ی ده‌یكڕێت 20%ی بۆ هه‌رێمه.
وتیشی "حكومه‌تی هه‌رێمی بودجه‌یه‌كی دابینكردووه بۆ كڕینی ڤاكسین به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌ڵام پرۆسه‌كه خاوه چونكه بۆ ڤاكسینه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا گرێبه‌ست كراوه به‌ته‌نها یه‌ك كۆمپانیا نییه".
هێرش سه‌لیم ده‌ڵێت، ئه‌و بڕی ڤاكسینه به‌شی ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ناكات، چونكه له‌وه‌ده‌چێت ژماره‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بڕێك له‌وه زیاتر بێت "به‌ڵام ئێمه به‌ڕاستی نایشارینه‌وه ئه‌و بڕه ڤاكسینه‌ی كه‌هاتووه یه‌كه‌م ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی نزیكه، وه بڕه‌كه‌شی به‌و شێوه‌یه‌یه ئێستاش شتێك دروستبووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڤاكسین كه‌زۆر دڵنیانیین له‌و ڤاكسینه."
هێرش سه‌لیم ده‌شڵێت "كه‌سێك تائێستا جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه له‌خودی خۆیان ئه‌و پرسیاره بكات هیوادارم ئه‌وان خۆیان وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ ئه‌و جۆره پرسیارانه، وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر دڵنیایی كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌باره‌ی زیادبوونی توشبووانی كۆرۆنا ده‌ڵێت "ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز سه‌د له‌سه‌د كاریگه‌ری هه‌بووه ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی كه‌ئێمه له 18-3 وه ئامارێكمان بڵاوكرده‌وه بۆ 28-3 ژماره‌كان دووهێنده له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا زیادیكرد".