په‌كین : جه‌نگه‌كانى ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ته‌نها بۆ پارێزگاریكردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین بڕواى خۆى نیشاندا ، كه جه‌نگى ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به ته‌نها بۆ پارێزگاریكردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانى واشنتن ، نه‌وه‌ك بۆ مسۆگه‌ركردنى سه‌قامگیرى و ئاسایشى ناوچه‌كه بێت ، هه‌روه‌ك ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات .
"وانگ یى " وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین له دیدارێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى "رۆیته‌رز " رایگه‌یاند :" ژماره‌ى ئه‌و جه‌نگانه چه‌ندن ، كه ئه‌مریكا له ماوه‌ى ده‌یه‌ى رابردوو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامیداون ؟ قه‌باره‌ى ئه‌و زیانانه چه‌ندن ، كه به‌هۆى ئه‌و جه‌نگانه كه‌وتوونه‌ته‌وه ؟ ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه چه‌ندن ، كه گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه ؟ ئایا هه‌موو ئه‌و كارانه بۆ مسۆگه‌ركردنى سه‌قامگیرى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه ؟ " .
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین له‌و دیداره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد " به‌رنامه‌ى ئه‌مریكا هه‌رگیز یارمه‌تى سه‌قامیگرى و گه‌شه‌پێدانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نادات ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له نێو گرژى و شڵه‌ژان و هه‌ژارى نقوم بێت " .
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین ووتیشى :" له راستى دا ئه‌مریكا ته‌نها پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانى خۆى ده‌كات و ، هه‌رگیز سود به وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناگه‌یه‌نێت " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر