English | عربي

خانه‌قین.. ده‌ستڕێژی گوله‌ له‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل كرا


خانه‌قین.. ده‌ستڕێژی گوله‌ له‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل كرا

2018/02/08 | 23:17

(هەواڵ كوردستان)- 10 كه‌س كوژران و بریندار بوون

كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی گوله‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیلی كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ 10 كه‌س كوژران و برینداربوون.

 

محەمەد مەلا حەسەن، قایمقامی خانەقین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی بەختیاری خانەقین، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ده‌ستڕێژی گوله‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیل كردووه‌، بەو ھۆیەوە حەوت ھاووڵاتی شەھید بوونه‌ و سێ ھاووڵاتی دیکەش بریندار بوونه‌".

 

گوتیشی: "ھێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵێنەوەی ورد لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە ده‌ستی پێكردووه‌، بەڵام گومانی ئەوە دەکەین کە ڕووداوەکە پەیوەندی بە کاری تیرۆریستییەوە ھەبێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending