هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەل وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەل وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەل وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبێتەوە

2020-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لە گەڵ سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و  گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کرا. 
وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەدا کە رووسیا پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکات . گوتیشی دەمانەویێت دۆخی عێراق ئارام وسەقامگیر بێت و رێگە لە چالاکبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بگیرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگی هێوربوونی دۆخی ناوچەکە بە تایبەتی سوریا کردەوە و داواشی لە رووسیا کرد رۆڵی گرنگی خۆی لە سەقامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد بگێڕێت.