هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاژانسی وزەی ناوەكی ئاماژە بەپێشێڵكارییەكانی ئێران دەكات لەرێككەوتنی ناوەكیدا

ئاژانسی وزەی ناوەكی ئاماژە بەپێشێڵكارییەكانی ئێران دەكات لەرێككەوتنی ناوەكیدا
ئاژانسی وزەی ناوەكی ئاماژە بەپێشێڵكارییەكانی ئێران دەكات لەرێككەوتنی ناوەكیدا

2021-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌راپۆرتێكدا، ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوه‌كى ئاماژه‌ى به‌پێشێڵكارییه‌كانى نوێى ئێران كردوه‌ له‌رێككه‌وتنى ناوه‌كیدا، كه‌ته‌هران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى جیهانى ئه‌نجامیداوه‌.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌، ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوه‌كى خۆى به‌دوور گرتووه‌ له‌تۆمه‌تباركردنى ئێران به‌راسته‌وخۆ له‌پێشێڵكارى كردن له‌رێككه‌وتنه‌كه‌ دا، به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ى تایبه‌ت بووه‌ بۆ وڵاتانى ئه‌ندام نێردراوه‌، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا ئه‌نجامده‌ده‌رێت كاتێك پێشێڵكارییه‌ك رووده‌دات.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى دیبلوماسى بۆ ئاژانسى رویته‌رزیان راگه‌یاندوه‌: راپۆرته‌كه‌ى ئاژانسى وزه‌ى ناوه‌كى ئاماژه‌ به‌پێشێڵكارییه‌كى نوێى ئێران له‌رێككه‌وتنه‌كه‌ دا ده‌دات.

راشیگه‌یاندوه‌: پێشێڵكارییه‌كه‌ هه‌ڵگرتنى رێژه‌یه‌كى دیكه‌ى یۆرانیومه‌ له‌لایه‌ن ته‌هرانه‌وه‌.

له‌دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌رێككه‌وتنه‌كه‌ دا، ئێران ده‌ستیكردوه‌ به‌زیادكردنى رێژه‌ى یۆرانیومى پیتێندراو، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆى نیگه‌رانى وڵاتى به‌شدار له‌رێككه‌وتنه‌كه‌ دا.